مەحمود یاسین كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەحمود یاسین كۆچی دوایی كرد

 

 

ئەمڕۆ هونەرمەندی ناوداری میسری (مەحمود یاسین) لەتەمەنی (79) ساڵی بەهۆی ململانێ‌ لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

(عەمر مەحمود یاسین) كوڕی هونەرمەند رایگەیاندووە، ئەمڕۆ باوكی بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی (79) ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

(مەحمود یاسین) لە ساڵی (1941) لەشاری (پۆر سەعید) لەدایك بووە، لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی پەیوەندی بە هونەری شانۆگەری كردووە.

ئەو دەرچووی زانكۆی قاهیرەو بەشی ماف بووە، دواتر پەیوەندی بە هونەرو سینەماوە دەكات و دواتر بەشداری دەكات لەچەندین فیلم و زنجیرە دراماو شانۆگەری.

هه‌واڵی گرنگ