نوێترین ئاماری تووشبووان و مردوان بەكۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین ئاماری تووشبووان و مردوان بەكۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە، 38 ملیۆن و 370 هەزار و 434 کەس و ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، یەک ملیۆن و 90 هه‌زار و 921 كه‌س.

بەپێی‌ ماڵپەری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و 90 هه‌زار و 921 كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسەكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی ماڵپەرەكە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، 38 ملیۆن و 370 هەزار و 434 کەس، 28 ملیۆن و 853 هەزار و 981 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاکبوونەتەوە و هەشت ملیۆن و 425 هەزار و 532 کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

لەو ژمارەیەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسەكە‌ تۆمارکردووە كه‌ تاوەكو ئێستا، هەشت ملیۆن و 90 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون و 220 هەزار و 873حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو ڤایرۆسە تۆمارکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ