وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدهگهیهنێت ،له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 279 حاڵەتی گیان لەدەستدان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا تۆماركراوه .
ئەمڕۆ چوار شەممە 14 ی تشرینی یهكهمی 2020 سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4 ههزارو 830 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 279 كەسیش گیانیان لە دەستدا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژهی بهوهش كردوه، "لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 513 هەزار و 219 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4609 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە".
سیما سادات لاری وئهوهشی خستهروو :"تا ئێستا 414 هەزار و 831 كەس چاكبوونهتهوهو نەخۆشییەكەیان تێپەڕاندووە ".