لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكهوه ،ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا،کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و نوێترین زانیاری لە بارەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا خستەڕوو.
ئهمڕۆ چوار شهممه 14 ی تشرینیی یهكهمی 2020 ڤلادیمیر پوتین نوێترین زانیاری لە بارەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا خستەڕوو و رایگەیاند "ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڤێکتۆر، ئەمڕۆ دووەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنای بە ناوی "EpiVakKorona" تۆمار کرد".
لە ١١ی ئابی رابردوودا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی گامالەیا لە رووسیا، یەکەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا تۆمار کردبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەو گەشتە ئاسمانییانەی رووسیا کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کۆرۆنا وەستێندرابوون، دووبارە دەستیانپێکردووەتەوە.