فەرەنسا ڕێو شوێنی تووند بەهۆی كۆڕۆنا دەگرێتە بەر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرەنسا ڕێو شوێنی تووند بەهۆی كۆڕۆنا دەگرێتە بەر

 

 

سەرۆكی فەرەنسا كۆمەڵێك ڕێوشوێنی دیكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕاگەیاند، هەروەها جەختی لە كۆمەڵێك ڕێكاری خۆپاراستن كردەوە لە هەندێك لە شارە گەورەكانی فەرەنسادا كە دیارترینیان پاریسی پایتەختە، هەروەها هاتوچۆی شەوانەی لەو ناوچانە قەدەغەكرد كە ڤایرۆسەكە زۆر بەخێرایی تیایاندا بڵاودەبێتەوە.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا (ئیمانوێل ماكرۆن) سەرۆكی فەرەنسا كۆمەڵێك ڕێوشوێنی نوێی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد، لەوانەش قەدەغەكردنی هاتوچۆی شەوانە لە هەریەك لە شارەكانی پاریس و مارسیلیاو تۆلۆزو ڕوون و گرونۆبلیان.

لە چاوپێكەوتنەكەدا ماكرۆن وتی: قەدەغەكردنی هاتوچۆ بۆ ماوەی چوار هەفتە بەردەوام دەبێت.

ماكرۆن وتیشی: ئەمە شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسەكەیە دەبێت كاردانەوەمان هەبێت، وتیشی: فەرەنسا كۆنتڕۆڵی لەدەست نەداوە، بەڵام لە ڕەوشێكداین جێی نیگەرانییە.

قەدەغەكردنەكە لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەكات و هەموو شەوێك لە كاتژمێر 9 ی ئێوارەوە بۆ 6 ی بەیانی بەردەوام دەبێت، هەر كەسێكیش قەدەغەكردنەكە پێشێل بكات (135) یۆرۆ غەرامە دەكرێت، بەڵام هیچ كۆتوبەندێك ناچێتە سەر گواستنەوەی گشتی و خەڵكەكەش دەتوانن لەنێو هەرێمەكاندا گەشت بكەن، كۆبوونەوەی خێزانی نابێت لە شەش كەس زیاتر بن.

ماكرۆن وتی : ئامانج لەم ڕێوشوێنانە كەمكردنەوەی ژمارەی توشبووانی ئێستایە كە تەنها لە ڕۆژێكدا (20,000) حاڵەت تۆمار دەكرێت بۆ نزیكەی (3000) حاڵەت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی فشارەكانی سەر یەكەكانی چاودێری ورد كەم ببنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ