ئەو خواردن و خواردنەوانەی گورچیلە خاوێن دەكەنەوە، لەكوردیو بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو خواردن و خواردنەوانەی گورچیلە خاوێن دەكەنەوە، لەكوردیو بزانە


گورچیلە، یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ، لەماوەی 24 كاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت، هەربۆیە پێویستی بە پاراستن هەیە و دەبێت بایەخ بەم خواردنانە بدرێت:

1/ گەڵا سەوزەكان، وەك كەرەوز، چونكە پەستانی سەر گورچیلەكان كەمدەكاتەوە.
2/ سێو، دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و لە ژەهراویبوون دەیپارێزێت.
3/ شەربەتی لیمۆ، ڕێگا لە دروستبوونی بەرد دەگرێت.
4/ زەردەچەوە، ڕێگا لە هەوكردن و دروستبوونی بەرد دەگرێت.
5/ سیر، بۆ گورچیلەكان بەسوودە و پەستانی كەمدەكاتەوە.
6/ زەنجەبیل، كاریگەری لەسەر پاراستنی گورچیلە هەیە لە هەوكردن. گیا دەرمان.
7/ زەیتی زەیتون، بەهەمانشێوە گورچیلەكان لە بەرد دەپارێزێت.

 

 

سەرچاوە/ ماهیر حەسەن

هه‌واڵی گرنگ