ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ چه‌ند نهێنییه‌ك له‌ باره‌ی شه‌ڕی سوریا ئاشكراده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ چه‌ند نهێنییه‌ك له‌ باره‌ی شه‌ڕی سوریا ئاشكراده‌كات

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕایدەگەیەنێت، هێرشی هێزە چەكدارەكانی سوریا و ڕوسیا بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی لە ئیدلب، وا دەردەكەوێت كە تاوانی جەنگن و دەگەنە ئاستی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2020 ڕێكخراوی بەرگریی مافەكانی مرۆڤ هیومان ڕایتس وۆچ، كە بارەگا سەرەكییەكەی لە نیویۆرك-ە،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، دەیان بۆردومانی ئاسمانی و زەمینیی نایاسایی كە قوتابخانە و بازاڕەكانی گرتەوە لەماوەی نێوان نیسانی 2019 و ئازاری 2020 بووەتە هۆی كوژرانی سەدان هاوڵاتیی مەدەنی، هەروەك هێرشەكان بەشێوەیەكی مەترسیدار زیانی گەیاندنە مافی گەیشتن بە تەندروستی و فێركردن و خواردن و ئاو و شوێنی نیشتەجێبوون، بەهۆیەوە ئاوارەبوونی بەكۆمەڵ ڕوویدا.

ئەم ڕاگەیەنراوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌"ئەوان ژیان لە ئیدلب دەكەنە ئامانج: بۆردومانە سوری و ڕوسییەكان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی" دەیان لەو پێشێلكارییانەی تۆماركردووە كە لەماوەی یانزە مانگی پڕۆسە سەربازییەكاندا ئەنجامدراون، كە مەبەست لێیان دووبارە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئیدلب و ناوچەكانی دەوروبەری بووە، كە ببووە دواین مۆڵگەی گروپە چەكدارە بەرهەڵسكارەكان.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ،مەترسی دووبارەبوونەوەی كارە تاوانكارییەكان بۆ سەر هاوڵاتییانی مەدەنی ڕوو لە زیادبوونە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕێوشوێنێكی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی گیرابێتەبەر دژ بە بەرپرسانی پێشێلكارییەكان، لەكاتێكدا هیچ ڕێوشوێنێك نییە بۆ بەرگرتن لە ئەنجامدەرانی تاوان و ئەودوای پێشێلكارییە قێزەونەكان لە ئایندەدا.

هه‌روه‌هه‌ها ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ لەمیانەی ڕاپۆرتێكی ورددا بوو كە ڕێكخراوەكە لە 184 لاپەڕەدا باسی له‌وه‌ش كركردوه‌ ،ڕاپۆرتەكە پشت بەو چاوپێكەوتنانە دەبەستێت كە لەگەڵ شایەتحاڵان و بەرپرسانی ڕێكخراوە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدراون، سەرەڕای نەخشە و وێنەی مانگە دەستكردەكان و ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكانی تر.

ڕاپۆرتەكە ناوی 10 گەورە بەرپرسی مەدەنی و سەربازیی سوری و ڕوسی دەهێنێت كە پێدەچێت تێوەگلاوبن لەو پێشێلكارییانە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتییان لەوانەش "بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆكی روسیا و عیماد عەلی عەبدوڵا، وەزیری بەرگری سوریا و لیوا ئەحمەد بلول، فەرماندەی ئاسمانی سوریا و جەنەڕاڵ سێرگی شویگۆ، وەزیری بەرگری ڕوسیا".

 

هه‌واڵی گرنگ