وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 616 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 15 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران،له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند ، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 616 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا تۆماركراوه به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە توشی كۆرۆنابوون بۆ 517 هه‌زار و835 كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه،له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 256 کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە به‌هۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 29 هه‌زار و 605 كه‌س.
سیما سادات لاری ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و 671 کەس ناجێگیره و تا ئێستا،418 هه‌زار و 54 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.