بۆ ئافرەتان و پیاوان، لە ڕێگەی خۆراكەوە چارەی ئەم گرفتە بكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ ئافرەتان و پیاوان، لە ڕێگەی خۆراكەوە چارەی ئەم گرفتە بكەن

 

 

ڕەنگە هۆكارێكی زۆر هەبێت بۆ لاوازی سێكسی، بەڵام بە دڵنیاییەوە چارەسەر هەیە بۆ ئەو دۆخە، باشترین چارەسەریش بۆ ئەم كێشە چارەسەری سروشتییە، كە دەتوانیت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی چەند جۆر خواردنێكەوە ئارەزوی سێكسی زیاد بكەیت.

زۆرترین لێكۆڵینەوەكان كۆكن لەسەر ئەوەی كە گروپێك خواردن بۆ چارەسەركردنی لاوازی ئارەزوی سێكسی ڕێگەیەكی ئەرێنین، دیارترینیشیان ئەمانەی خوارەوەن:

1. گۆشتی برژاو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی (دوبابین) لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادكردنی حەزی سێكسی لای خانمان و پیاوان.

2. شیكۆلاتەی تۆخ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خەمۆكی و لەهەمان كاتدا ئارەزووی سێكسی زیاد دەكات.

3. چەرەزات بەتایبەتی بادام و بوندوق گوێزو گازۆو فستق، بەهۆی ئەوەی برێكی زۆر پێكهاتەی كانزایی و ئۆمێگا 3 ی تێدایە، كە هۆكارێكە بۆ چاڵاككردنی سوڕانی خوێن و زیادكردنی ئارەزووی سێكسی بەشێوەیەكی سروشتی.

4. مۆز وزەی لەش زیاد دەكات، لەهەمان كاتدا هەستێكی ئارام و پێدەبەخشێت، بەڵام ئاگاداربن بە سكی بەتاڵ مۆز زیانی هەیە، هەروەها بەهۆی بوونی ڤیتامین بی یارمەتی زیادبوونی ئارەزووی سێكسی دەدات بەتایبەتی لای پیاوان.

5. خواردنە ئاوییەكان بەهۆی بوونی فۆسفۆرو ئۆمێگا بەتایبەتی ماسی سەلەمون، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی (سیرتونین) لە مۆخدا هەستكردن بە خۆشی، هەروەها زیادكردنی ئارەزووی سێكسی لەنێوان هاوسەرەكاندا.

6. جەرجیر یەكێكە لەو سەوزانەی باشترین سودی هەیە بۆ بەهێزكردنی ئارەزووی سێكسی، چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسنی و ریشاڵی و ڤیتامین ئەی.

7. بیبەری تون بەهەمان شێوە باشترین خۆراكە بۆ زیادكردنی ئارەزووی سێكسی و چاڵاككردنی سوڕی خوێن.

8. شلیك یەكێكە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی بەسوود بۆ دڵ و خوێن بەرەكان، ئەمەش باشترین هۆكارە بۆ زیادكردنی ئارەزووی سێكسی لای ژن و پیاو.

هه‌واڵی گرنگ