لە ئێستادا كێشەیەكی هەرە گەورەی خێزانەكان ئەوەیە كەمنداڵەكان یاخود هەرزەكارەكان لە كاتی ژەمە خۆراكیەكاندا لە سەر سفرەی خواردن دانانیشن لەگەڵ خێزانەكانیان بەڵكو هەریەكەو لەبەردەم تەلەفزیۆن و بەدەم سەیری یارییە ئەلیكترۆنیەكانەوە ژەمە خۆراكیەكانیان دەخۆن، كە ئەمە یان دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكە خواردنێكی زۆرو نا تەندروست بە خێرایی بخوات بێئەوەی هۆشی لەسەر ئەوە بێت كەچی دەخوات بۆیە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی قەڵەوی، یان دەبێتە هۆی ئەوەی كە منداڵەكە خۆراكەكەی بۆی دانراوە هیچی لێناخوات لەبەر ئەوەی زیاتر مێشكی سەرقاڵە بە یارییەكەو دەبێتە هۆی لاوازییەكی نا تەندروست و وەستانی گەشەی منداڵەكە.
بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە ئەگەری خواردنی سەوزەو میوە زیاترەو ئەگەری خواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان و شەربەتە دەستكردەكان كەمترە كاتێك هەرزەكارەكان لەگەڵ خێزانەكانیان ژەمە خۆراكیەكانیان دەخۆن.
خواردن لەگەڵ خێزاندا هەلێكە بۆ منداڵەكان بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە خواردنی تەندروست، تاموچێژ بینین لە خواردنەكە، ئاشنا بوون بە رێگەی ئامادەكردنی خواردنەكان ، یارمەتیدەرە بۆ برەو پێدان لە هەندێك بەهرە لە منداڵەكەدا وەكو مەهارەی قسەكردن و تێكەڵ بوون و ئاشنا بوون لەگەڵ خەڵكدا.
(د. ئیسرائـ كەمال شاهـ موحەمەد - پزیشكی بواری قەڵەوی و لاوازی)