بۆ كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێ ئەمانە بكەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێ ئەمانە بكەن

 

 

 

1. وەرزشی هەناسەدانی قووڵ، باشترە لە بەیانیان پێش چوونە سەر كارو شەوان پێش نووستن (10) خولەكێك تەرخان بكرێت بۆ ئەم جۆرە وەرزشە. 

2. كەمكردنەوەی خواردنەوەی چاو قاوە كە كافاینیان تێدابێت لە ڕۆژەكەدا، باشترە چاو قاوەی بێ كافایین بخورێتەوە. 

3. جووڵەی زیاتر، جووڵەی رۆژانەو رۆشتن زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ و سترێس و دووركەوتنەوە لە بیركردنەوەی نەرێنی. 

4. هەندێك كات پێویستە ئەو كارانەی كە دەبێتە هۆی دڵە راوكێ بۆت، بەش بەشیان بكەیت تاكو ئەنجامدانی ئاسانتر بكرێت. 

5. پێویستە رۆژانە لیستی تایبەت بۆ ئەنجامدانی كارەكانی رۆژانەت بكەیت و رێكیانخەیت بە پێی گرنگییەكەی تاكو سترێسەكەت لەسەر كەمتر بێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ