سوودو زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی ساردو گەرم بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سوودو زیانەكانی خواردنەوەی ئاوی ساردو گەرم بزانن

 

 

هەردوو ئاوی گەرم و سارد سوودو زیانیشیان هەیە، ئاو سەرچاوەی ژیانە، خواردنەوەی زۆر پێویستە بۆ لەش بە حوكمی ئەوەی سەدا حەفتای پێكهاتەی لەشی مرۆڤ پێكدەهێنێت، بەڵام بابەتێك هەیە جێگەی پرسیارە ئەویش ئەوەیە؛ ئاوی گەرم یان سارد بخۆینەوە ؟؟

بە گوێرەی پێگەی (پۆڵد سكای) لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەم پرسیارە زۆر بە گوێمان دادێ، بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی شارەزایان و زانایان بوونەتە دوو بەرە بۆ ئەم بابەتە.

هەندێ لە شارەزایان دەڵێن؛ خواردنەوەی ئاوی گەرم سوودی هەیە بۆ لەش گرنگترین سوودەكانی بریتیە لە؛ یارمەتی هەرسكردن دەدات و دڵەڕاوكێیی كەم دەكاتەوە، بە پێچەوانەوە هەندێكی تر لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن ئاوی سارد پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و یارمەتی كێش دابەزین دەدات.

لێرەدا هەردوو سوودو زیانی ئاوی گەرم و سارد باس دەكەین ...

سوودەكانی ئاوی گەرم ...

1. كەم كردنەوەی ئازار.

2. كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ.

3. حەسانەوەی لەش.

4. دژایەتی هەڵئاوسانی ناو زار دەكات.

5. چاڵاككردنی سوڕی خوێن.

6. دەردانی ژەهر لە لەش.

مەترسییەكانی ئاوی گەرم ...

1. پلەی گەرمی لەش بەرز دەكاتەوە.

2. توانای بیركردنەوە كەم دەكات.

3. هەڵئاوسانی خانەكانی مۆخ زیاد دەكات.

4. كاریگەری لەسەر نوستن هەیە.

5. نابێت دوای وەرزشكردن بخورێتەوە.

سوودەكانی ئاوی سارد ...

1. هاوسەنگكردنی پلەی گەرمی لەش.

2. زیانی تیشكی خۆر كەم دەكات.

3. یارمەتی دابەزینی كێش دەدات بە كەمكردنەوەی چەوری ورگ.

4. كاریگەرە دوای وەرزش.

مەترسیەكانی خواردنەوەی ئاوی سارد ...

1. سستكردنی سوڕانەوەی خوێن.

2. زیادكردنی بەڵغی ناو كۆئەندامی هەناسە.

3. زیادكردنی مەترسیەكانی توشبوون بە هەڵئاوسانی زار.

لە كۆتاییدا: بۆمان دەردەكەوێت ئاوی سارد و گەرم سوود و زیانیان ھەیە، بۆیە پێویستە ھیچ یەكێكیان بە بەردەوامی یان زۆر نەخورێتەوە، دەبێت باڵانسێك لە نێوانیان دابندرێت و بە گوێرەی پێویستی لەش بخورێنەوە، ئەڵبەت سەردانكردنی دكتۆر باشرە بۆ زانینی خواردنەوەی ئەو ئاوەی كە لەشت پێویستیەتی.

(موحەمەد لادێ – هەولێر)

هه‌واڵی گرنگ