مادەی هۆشبەر هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مادەی هۆشبەر هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەكات

 

 

پێشبینی مردنی زیاتر لە (750) هەزار هاوڵاتی ئەمریكی دەكرێت بەهۆی خۆكوژی و ماددەی هۆشبەرەوە، ئەویش لە ئەنجامی ترس و دڵەراوكێ لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەكو ئاشكرایە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەزاران مرۆڤی سەر ئەم زەمینەی لە گۆر ناوە، ئەمە بۆ ئەوانەی كە تووشی دەبن، دەی باشە كاریگەری دەروونی چۆن دەبێت لەسەر كۆمەڵگە بە گشتی ؟؟

گروپی تەندروستی گشتی نێودەوڵەتی (Well Being Trust) روونكردنەوەیەكی داوە كەوا بە بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا، پێشبینی دەكرێت لایەنی كەم (750) هەزار ئەمریكی بەهۆی ماددەی هۆشبەرو خۆكوژییەوە بمرن، ئەمەش ئەنجامی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە پاڵەپەستۆیەكی دەروونی توندی خستۆتە سەر كۆمەڵگە بە مانەوەیان لە ماڵ بە تەنیا بێ ئیش و كار.

ئەگەر هاتوو دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و فیدراڵی كارێك نەكەن یاخود چارەسەرێك بۆ ئەم بارودۆخە نەدۆزنەوە، ئەوا گروپەكە هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی دیاردەیەك بە ناوی (مردنی نائومێدی)، بەهۆی لێدانی زەنگی گەشەكردنی بێكاری و دارووخانی ئابووری و پاڵەپەستۆی دەروونی بەمانەوە بە تەنیا لە ماڵ، ئەمانە سێ فاكتەرن كە ئەو جۆرە مردنە لەسەریان بەندە.

دكتۆر (بێنیامین میلەر) بەرێوەبەری ستراتیژی (Well Being Trust) بە (سی ئێن ئێن) ی راگەیاند: ئەگەر حكومەت پاڵپشتی دەروونی و دارایی كۆمەڵگە نەكات، زۆر نیگەرانم لەوەی كە خەڵكەكە بەرگەی ئەو فشارە زۆرە ناگرێ و پەنادەباتە بەر كاری كوشندە وەكو چۆن لە ساڵانی پێشوو بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری روویدا.

هەندێك كار هەیە كە لە كاتی كەرەنتین و مانەوە لە ماڵ بۆ ماوەیەكی زۆر دەكرێت كاتی تر ناكرێت وەكو: خواردنەوەی مەی لە رۆژدا كە ئەمە لە كاتی تر ئاسایی نییە، ئەگەر بێت و ئەم كارە ببێتە خوو ئەنجامێكی زۆر خراپی دەبێت و تەرككردنی ئەستەمە، شایەنی باسە میلەر دووپاتی كردەوە كە ئەمانە تەنها داتان و دەتوانرێ رێگەی لێ بگیرێ بەر لە روودانی و حەلی پێش وەختە بكرێ.

گروپەكە داوا لە حكومەت دەكات كە سەرژمێرییەكی ورد بكات بۆ زانینی ژمارەی ئەو كەسانەی كە ئیش و كاریان لە دەستداوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە، دڵنیایان بكاتەوە لە دۆزێنەوەی هەلی كار بۆیان و بیان گەرێنێتەوە سەر كارو رۆتینی ژیان.

بەپێی توێژینەوەیەكی (Well Being Trust)؛ ژمارەی خۆكوژی و ئاڵودەبوون بە مادەی هۆشبەر بەستراوە بە كەمی و زۆری رێژەی بێكاری، بۆنموونە ژمارەی خۆكوژیەكان لە ساڵانی (2008 – 2009) زیاتر بوو وەك لە ساڵانی تر بەهۆی زیادبوونی رێژەی بێكاری، لە ساڵی (2007) رێژەی بێكاری (6.4%) بوو، بەرز بۆوە تا (10%) تا ئۆكتۆبەری (2009).

راوێژكاری دارایی كۆشكی سپی (كیڤن هاسێت) بە CNN ی راگەیاندووە: رێژەی بێكاری لە ئەمریكا لە مانگی نیسانی ئەمساڵ گەیشتە (16%)، پێشبینی دەكرێ لەوە زیاتر بێ ئێستاو لەوانەیە بگاتە (20%)‏، ئەمەش خراپترین رێژەی بێكاریە لە ساڵی (2009)ەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ