خەیار سەوزەیەكە سەر بە خێزانی كوولەكەیە، خواستێكی زۆری لەسەر هەیەو جۆرەها زەڵاتەو مەحشی و شەربەتی پێ دروست دەكرێت.
رێگەی چاندنی خەیار دەبێت لە قوڵایی (18) ملم لە ژێر خۆڵدا بێت و ساڵانە زیاتر لە جارێك بەرهەمەكەی پێدەگات، مێژووی چاندنی خەیار دەگەڕێتەوە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا بەتایبەتی وڵاتی هیند، بەمەش جیا دەكرێتەوە كە ڤیتامین و ماددەی ئاسنی تێدایە و چەوری و كالۆری زۆری تێدا نیە بۆیە لە خواردنە تەندروستەكان هەژمار دەكرێت.
سوودەكانی خەیار بۆ لەش ...
خەیار چەند پێكهاتە خۆراكییەكی گرنگی تێدایە كە زۆر باشە بۆ لەش، بۆیە بە یەكێك لە بە سوودترین سەوزەكان دادەنرێت، لێرەدا هەندێك لە سوودەكانی باس دەكەین:
1. خەیار بەشێكی زۆر ئاوی تێدایەو لەش لە وشكبوونەوە دەپارێزێ، ئامۆژگاری دەكرێت كە لە كاتی وەرزش بخورێت.
2. دژی قەبزبوون كار دەكات و تەندروستی ریخۆڵە دەپارێزی.
3. گورچیلەكان لە دروستبوونی بەرد دەپارێزێ.
4. رێگری لە مژینی كالیسیۆم دەكات و برێكی باش لە ڤیتامین K تێدایە، بۆیە خواردنی ئێسك بەهێز دەكات.
5. كاردەكات لە دژی گەشەكردنی مەترسیەكانی شێرپەنجەو كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی خانەكانی شێرپەنجە.
6. بەهۆی بوونی پێكهاتەی (كۆكۆربیتاسین) بەشێكی باش لە كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دەتاوێنێتەوە، چونكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراكی، بەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەخانەكان دەكات.
7. هەلی توشبوون بە دەمار رەقبوون كەم دەكاتەوە، چونكە سەرباری ئەمانە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمیشی تێدایە.
8. باڵانسی لەش رادەگرێت لە دروستكردنی ئەنسۆلین و بەرزی رێژەی شەكر لە خوێن كەم دەكاتەوە بۆیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.
9. خەیار بە یەكێك لە دژە ئۆكسانە سروشتییەكانیش دادەندرێت گرژبوون و خاوبوونەوەی پێست خاو دەكات.
10. خەیار بە خواردنە سەرەكییەكان هەژمار دەكرێت بە هۆی بوونی كالۆرییەكی كەم و رێژەیەكی زۆر ئاو كە ئەمەش یارمەتی كۆئەندامی هەرس دەدات و ریخۆڵەكان پاك دەكاتەوە.
زیانەكانی خەیار:
خواردنی خەیار بەشێوەیەكی دروست رۆژانە سوودێكی زۆری هەیە كە ئێمە هەندێكیمان خستە روو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زێدەڕۆیی لە خواردنی زیانت پێ دەگەیەنێت:
1. زۆر زیاد خواردنی خەیار دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون لە لەش.
2. دەبێتە زۆر میزكردن بەهۆی بوونی كۆكۆربیتاسین.
3. كۆبوونەوەی غازات بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لە پۆتاسیۆم.
(موحەمەد لادێ – هەولێر)