1. تكایە كێشت دابەزێنە، چونكە كێشی زۆر كاریگەرییەكی زۆر خراپی هەیە لەسەر بڕبڕەكانی پشتت.
2. زۆر دانیشتن یاخود زۆر وەستان بە پێوە هەردووكی كاریگەرییەكی خراپی هەیە، هەتا دەتوانیت لەجوڵەكردن بە.
3. خۆت لادە لەهەر جوڵەیەكی خێرا یان هەڵەی بڕبڕەكانی پشتت.
4. ئەگەر پشتوێنی توبی بەكاردەهێنیت بۆ پشتت پێویستە لەژێر چاودێری پزیشكدا بێت، چونكە زۆر بەكارهێنانی دەبێتە هۆی لاوازی ماسولكەكانی پشت.
5. لەكاتێكدا بمانەوێت شتێك هەڵگرینەوە، پێویستە ئەژنۆمان بچەمێنینەوە نەوەك پشتمان.
6. لەكاتی دانیشتندا بەشێوەیەكی ڕێك دانیشەو پشتیەك یان خاولیەكی بچووك بخەرە پشتتەوە.
7. لەكاتی نووستندا پشتیەكی مامناوەند بەكاربهێنە، باشترە لەسەر پشت یاخود لەسەرلا بخەویت، هەردوو ئەژنۆت پچەمێنیتەوەو پشتیەك بخەیتە نێوان دوو ئەژنۆت (شێوەی منداڵ لەسكی دایكیدا).
8. هەوڵبدە پێڵاوەكانت نزم بێت.
9. لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پشتیەكی بچووك لە پشتتەوە دانێ و دووركەوە لە لێخوڕین بۆ ماوەی زۆر، ئەگەریش ماوەكە زۆر بوو پێویستە لەنێوانیان پشوو وەرگریت.
10. هەوڵدە كە بەپێوە دەوەستیت بەشێوەیەكی ڕێك بوەستیت و هەردووشانت بەرەو پشتەوە بەرەو ماسولكەكانی سكیشت بەرەو ناوەوە.
11. لەكاتی هەستكردن بە ئازار، تكایە نوێژ لەسەر كورسی بكە، سوجدە مەبە هەتا ئازارەكەت باش دەبێت.
12. لەكاتی هەستكردن بەئازار دەتوانیت جەوەنەی سارد یان گەرم بەكاربهێنیت.
13. ئەگەر گەدەت باشە دەتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت كە بیبەری توون و زەنجەفیل و زەردەچەوەی تێدایە، چونكە ئەمانە ئازارشكێنی سرووشتیان تێدایە.
14. وەرزشی گونجاوو مەلەكردن دوو هۆكاری گرنگن بۆ كەم كردنەوەی ئازار، دەبێت وەرزش وەكو چارەسەر مامەڵەی لەگەڵ بكەیت.
15. ئازارەكەت مەشارەوە، بەڵكو باسیبكە لەگەڵ پزیشكەكەت و دەوروبەرت هەرچەنە كەمیش بێت، چونكە لایەنی دەروونی كاریگەری زۆری هەیە بۆ كونترۆڵ كردنی ئازارەكەت.
16. مەساج كردن بەشێوەیەكی بازنەیی و بەهێواشی كاریگەرییەكی باشی هەیە بۆ خاوكردنەوەی ماسوولكەكان، دەتوانیت زەیتی نەعنا بەكاربهێنیت كە سڕكەرەو ئازار شكێنی سرووشتیشە.
17. ئەو نەخۆشانەی كە ئازاری بەردەوامیان هەیە دەتوانن دەفتەرێكی یادەوەری دابنێن بۆ ئازارەكانیان، ئەو شتانە بنووسن تێیدا كە ئازارەكەیان زیاد دەكات یان كەم دەكات لەژیانی ڕۆژانەیاندا، ئینجا بەپێی ئەوە ژیانی ڕێكخات.
(د. هەڤین كەمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)