ئەمریكا لەبارەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە هەڵوێستی خۆی خستەروو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا لەبارەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە هەڵوێستی خۆی خستەروو

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە رایگەیاند "ئەگەر ئەم ھەواڵانە راست بن، وەزارەتی بەرگریی بە توندی ئیدانەی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات".

لە راگەیەندراوێکدا جۆناسان ھۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاماژەی بەوەكردووە کە پینتاگۆن ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵەیە و وتیشی: "ئەگەر ئەم ھەواڵانە راست بن، وەزارەتی بەرگریی بە توندی ئیدانەی ئەم تاقیکردنەوەیە دەکات. بە ئاشکرایی ئاماژەمان بەوە کردووە کە سیستەمی S-400 لەگەڵ پەیوەستەیی تورکیا بە ناتۆ و ئەمریکا یەکناگرێتەوە".

ناوبراو ئەوەشی وتوە کە ئەوان دژی کڕینی ئەم سیستەمە بوون لەلایەن تورکیاوە و رایگەیاند: "نیگەرانین لە بەرامبەر ھەواڵی بەکارھێنانی سیستەمەکە بە شێوەیەکی کرداریی لەلایەن تورکیاوە. نابێ چالاک بکرێت. ئەنجامدانی ئەمە مەترسی کێشەی جددی لە پەیوەندییەکانی ئەمنیمان لێ دەکەوێتەوە".

وتویەتیشی: بەھۆی کڕینی سیستەمی S-400 بەشداری تورکیا لە پرۆگرامی F-35 ھەڵپەسێردراوە و دەشڵێت: " S-400 رێگرە لە ئەنجامدانی ھەماھەنگی لە بوارەکانی دیکەدا".

 

هه‌واڵی گرنگ