تەندروستی عێراق ئامادەكاری بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی عێراق ئامادەكاری بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەكات

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئامادەكاری دەكەن بۆ هاتنی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لەگەڵ هاتنی وەزری زستاندا و گەرانەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆش پەیوەندی بەزیاتر بوونی رێژەی توشبووان و گیان لەدەستدانەوە بەڤایرۆسەكە.

ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: زیاتربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەكە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە، دەبێتە هۆی مەترسیدارتر بوونی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد: رێژەی توشبووان هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و هەرچەندە وەزارەتی تەندروستی رێوشوێنی پێویستی گرتوەتەبەر لەئامادەكاری بەرفراوانتر كردنی نەخۆشخانەكان و چارەسەرییەكانی تایبەت بەڤایرۆسەكە.

ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی ببن وخۆیان لەشوێنی قەرەباڵغ بەدوور بگرن.

هه‌واڵی گرنگ