نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل ڕاگیرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل ڕاگیرا


سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەرخ لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت: نوێكردنەوەی مۆڵەتی كۆمپانیاكانی مۆبایل (‌ ئاسیاسێڵ و كۆڕەك و زەین و ئەسیر)، بەپێی یاسا ڕاگیرا.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەرخ لە بەغدا بڵاویكردەوە: كۆمپانیاكانی مۆبایل (‌ ئاسیاسێڵ و كۆڕەك و زەین و ئەسیر) مۆڵەتی كاركردنیان بۆ نوێ ناكرێتەوە تا ئەو كاتەی لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن و ئەو سكاڵایەی لەسەریان تۆماركراوە یەكلایی دەكرێتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتی ئەو كۆمپانیایانە بەپێی یاسا بڕیاری لەسەر دراوەو مۆڵەتەكانیان درێژ یان نوێ ناكرێنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ