وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعش رادەگەیەنێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعش رادەگەیەنێت

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌گه‌ڵ سێ یاریده‌ده‌ری له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراون و دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و به‌شدارییان له‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییاندا كردووه‌..

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە: بە‌ پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ پۆلیسی فیدرال له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی زه‌كات له‌ به‌ناو ویلایه‌تی راوه‌ كه‌رتی فورات سه‌ر به‌داعشیان له‌گه‌ڵ سێ یاریده‌ده‌ری له‌ ناوچه‌كانی دۆره‌ و زانكۆ له‌ باشووری به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌.

ئاشكراشكراوە ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون، به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر داواكرابوون و باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ میانی لیكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن و به‌شدارییان له‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان كردووه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ