لەم هەفتەیە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم هەفتەیە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان دەدرێت

لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت: ‌له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێوه ‌ده‌چێت.

لەمبارەیەوە محه‌مه‌د ئه‌لغه‌زی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندوە: كوتله‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ‌له‌ 83 بازنه‌ پێكهاتوون له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، هه‌روه‌ها رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ژماره‌ی بازنه‌كان له ‌به‌غدا و پارێزگاكانی باشور، هه‌روه‌ها ده‌ست نیشانكردنی ناوچه‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە: له ‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بازنانه‌ ده‌كرێت كه ‌تائێستا ماونه‌ته‌وه‌ له‌هه‌ندێك له‌پارێزگاكان وه‌ك كه‌ركوك و موسڵ كه‌ بونه‌ته‌ جێگه‌ی ناكۆكی له‌نێوان كوتله‌ سیاسیه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌لیژنه‌ی یاسایی له ‌ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی پێدێنێت و بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌وانه ‌ده‌كرێت، تاكو له‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر بكرێت.

ئەوەشی گوتوە: ‌رۆژی سێ شه‌ممه‌ دوایین وادەیە بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن، بۆ ئاماده‌كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌كاتی خۆیدا.

هه‌واڵی گرنگ