پێشبینی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ لە عێراق دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ لە عێراق دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری بەرزبونەوەی ڕێژەی توشبووان بەکۆرۆنا ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ هەیە بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا.

لەمبارەیەوە ڕیاز عەبدولئەمیر حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگه‌یاند:ڕێژەی چاکبوونەوە لەپەتای کۆرۆنا لەئاستێکی باشدایە و گەیشتووەتە 85%، پێشبینی بەرزبونەوەی ئەو ڕێژەیەش دەکرێت دوای پێشکەشکردنی چەند خزمەتگوزاریەکی تەندروستی کە بەپێی پرۆتۆکۆڵاتە چارەسەرە جیهانییەکان بەکاردەهێنرێت، ڕێژەی توشبوون گۆڕانکاری زۆری بەسەردا نەهاتووە بەڵام وەزارەتەکەیان چەند ڕێوشوێنێک بۆ هاتنی وەرزی زستان دەگرێتە بەر کە پێشبینی زیادبوونی ژمارەی توشبووان لەو وەرزەدا دەکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر نیشانەیەکی هاوشێوەی نیشانەکانی کۆرۆنا دەربکەوێت گەر ئەنفلۆنزا یاخود ڤایرۆسێکی تریش بێت ئەوان بەکۆرۆنا تۆماریان کردووە، لەئێستاشدا هیچ ڕێوشوێنێک نییە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ تەنها لەئەگەری بەرزبونەوەی حاڵەتەکانی توشبووندا نەبێت، گەر شەپۆلێکی نوێ بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە ڕووبدات ئەوا ئەوکات پەنا دەبەنە بەر ڕێوشوێنی نوێی قەدەغەکردن ،داواش دەکات بۆ بەرزنەبونەوەی ئاستی توشبوون بەپەتاکە جێبەجێکردنی ڕێنمایە تەندروستییەکان لەبەستنی دەمامک و دوورکەوتنەوە و قەرەباڵغی نەکردن بەردەوام بێت.

هه‌واڵی گرنگ