له‌باره‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتی، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و باره‌گای پارتی، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند

لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد،دەستەی حەشدی شەعبی،  ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی ڕەچاوی هەست و هەڵچونەکانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەکەین بەڵام بەهەموو شێوەیەکیش کاری تێکدەرانە و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لە ژێر ناونیشانی (بۆ دۆستان و لایەنگرانمان)ئاماژه‌ی به‌وه‌ كراوه‌، "تێدەگەین لە هەستی عێراقییەکان و ئەوانەی سوورن لەسەر قوربانیدان و خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی، پاڵپشتیش لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکەین لەچوارچێوەی دەستووردا، بەڵام بە هەموو شێوەیەک کاری توندوتیژی و تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان".

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دەستەی حەشدی شەعبیئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "داوا لە هەموولایەک دەکەین سەروەری و شکۆی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن و ڕێز لە هێزە ئەمنییەکان بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا".

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمرۆ شەممە ژمارەیەك لایەنگرانی حەشدی شەعبی چوونە ناو بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی بەغدا و دوای داگرتنی ئاڵای کوردسیتان ئاگریان تێبەردا و سوتاندیان و ئاڵای حەشدی شەعبییان هەڵکرد .

 

هه‌واڵی گرنگ