مەسعود بارزانی : ئەوانەی پەلاماری بەهاكانی گەلی كوردستان بدەن باجی ئەو كارەیان دەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەسعود بارزانی : ئەوانەی پەلاماری بەهاكانی گەلی كوردستان بدەن باجی ئەو كارەیان دەدەن

 

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیەندراوێك لەبارەی سوتاندنی بارەگای حیزبەكەی لە بەغداد بڵاودەكاتەوە و دەڵێت ئەو دەستدرێژییانە لە پێگە و بەهای كورد كەمناكاتەوە.
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگەیەندراوەكەدا رایگەیاندوە"هەواڵی پەلاماردانی بارەگای لقی ٥ـی پارتی لەلایەن تاقمێكی گێرەشێوێنمان پێ گەیشت، كە لە ئەنجامی ئەو كردەوە نایاساییەدا سووكایەتییان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان و ئاڵای پارتی كردووە."
ڕاشیگەیاندوە"بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو پەلامارە نامەردانەیە دەكەین و لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەم جۆرە پەلامار و دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەك لە پێگەی كورد و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان كەم ناكەنەوە، بەڵام بەڕوونی دواكەوتوویی و بێ فەرهەنگی و عەقڵیەتی ئەو تاقمە شەڕانگێزە بۆ هەموو لایەك دەردەخات."
مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە"ئەو چاوەڕوانییەمان لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق هەیە كە ئیجرائاتی پێویست لە بەرامبەر ئەو پەلاماردەرانە بگرێتە بەر، لە هەمان كاتدا جەختیش لەوە دەكەینەوە ئەوانەی بیانەوێ پەلاماری پارتی بدەن و سووكایەتی بە بەهاكانی گەلی كوردستان بكەن، دواجار باجی ئەو كارەیان دەدەن."

هه‌واڵی گرنگ