حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە ڕایدەگەیەنێت بە توندی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكەین.


لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە"كومەتی هەرێمی كوردستان بە توندی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات.


لەڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە"هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە. "


حكومەتی هەریم راشیگەیاندوە"پێویستە حكومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێكی دیكە لە هێرشی هەر گرۆپێكی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر."


لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە"حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و ڕێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بگرێتەبەرو داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، رێوشوێنی یاسای لەبەربگرێت وهێرشكاران بە سزای خۆیان بگەێنن تا ئەم جۆرە كردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە."

 

هه‌واڵی گرنگ