داهاتی رۆژانەی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك ئاشكراده‌كرێت کە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داهاتی رۆژانەی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك ئاشكراده‌كرێت کە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن

وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانە 270 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن و حکومەت بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆهەر فڕۆکەیەک 450 دۆلار لە کۆمپانیاکانی گواستەوەی هێڵی ئاسمانی وه‌رده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ناسر شبلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق راگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکانی هێڵی شارستانی عێراق هەمو رۆژێک زیاتر لە 270 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن و بۆ گەشتەکانیان دێنە ناو ئاسمانی وڵات، بەوهۆیه‌شه‌وه‌ 450 دۆلار لە کۆمپانیاکانی گواستەوەی هێڵی ئاسمانی وەردەگرن

وەزیری گواستنەوەی عێراق بۆ ئاژاسنی هەواڵی عێراقی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو، لەئێستادا دەستکراوە بە وردبینی و لێکۆڵینەوە لە داهات و گرێبەستەکانی کۆمپانیای گواستنەوە.

لە 17ی ئازاری ئەمساڵدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگیران ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کەمبونەوەی داهاتی فڕۆکەخانەکان دروستکرد، بەڵام 23ی حوزیران گەشتی فڕۆکە مەدەنییەکان دەستیانپێکردەوە.

هه‌واڵی گرنگ