هاتوچۆی سلێمانی: لە ٩ مانگی ڕابردوو ٦٢٥ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی سلێمانی: لە ٩ مانگی ڕابردوو ٦٢٥ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی زیادیان كردووە و لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا ٦٢٥ ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویانداوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە: لە مانگەكانی ئاب و ئەیلول بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو ڕووداوەكانی هاتوچۆ زیادیان كردووە، لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا ٦٢٥ ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویانداوە، بەهۆیەوە ٢ هەزار و ٣٢ كەس لە ڕووداوەكاندا برینداربوون.

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستوتەڕوو: لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا ١٣١ كەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە.

 هۆكاری ڕووداوەكانی هاتوچۆش دەگەڕێننەوە بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ و بەكارهێنانی مۆبایل و خراپی ڕێگە و بانەكانی هەرێمی كوردستان.

هه‌واڵی گرنگ