مەسرور بارزانی لەسەر ڕووداوەكەی بەغداد پەیامێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مەسرور بارزانی لەسەر ڕووداوەكەی بەغداد پەیامێكی بڵاوكردەوە

 

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لەسەر ڕووداوەكەی بەغداد پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت بە تووندی ئەو هێرشە ڕیسوا و شەرمەزار دەكەم .


مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لەپەیامەكەیدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاندوە"بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێكی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی كردن بەرامبەر ئاڵای كوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەكەم . "


لەپەیامەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە"بێ ڕێزی كردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی كوردستان و سووتاندنی و هەڵكوتانە سەر بارەگای حیزبێك، كە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری لە عێراق و دابینكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان داوە ، هێرشێكی ئاشكرایە بۆ سەر بەهاكانی دیموكراسی و بەیەكەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵدا. "


ڕاشیگەیاندوە"لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە كرد و داوام لێكرد كە دەزگا پەیوەندیدارەكان، دەستبەجێ لێكۆڵینەوە بكەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر. "

 

هه‌واڵی گرنگ