یەكێك لە هێرشكەرانی سەر دەرمانخانەكەی هەولێر دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكێك لە هێرشكەرانی سەر دەرمانخانەكەی هەولێر دەستگیركرا

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کردوە كە یەكێكبووە لەو دوو تۆمەتبارەی هەڵیانكوتابووە سەر دەرمانخانەكەی شاری هەولێر.
 
لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دوو کەس ھەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر، ڕۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق)دەستگیر کرد، لە ئێستاشدا ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن.

پۆلیسی هەولێر ئاشكراشی كردوە: لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوەو دراوەتە دەست یاسا، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی(٤٣٠)لە یاسای سزادان دەستگیر كراوە.




هه‌واڵی گرنگ