كارمەندانی كارەبای سلێمانی دژی بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارمەندانی كارەبای سلێمانی دژی بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

كارمەندانی كارەبای سلێمانی داوا دەكەن موچەكانیان هاوتای كارمەندانی بەغداد بكرێت، بڕیاری گۆڕینی كەرتی كارەبا لە حكومییەوە بۆ تایبەت ڕەت دەكەنەوە .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دژی بڕیاری گۆڕینی كەرتی كارەبا لە حكومییەوە بۆ تایبەت گردبوونه‌وه‌، كاوە كاكە حەمە نوێنەری كارمەندانی بەڕێوبەرایەتییه‌كه‌ ڕاگەیەندراوێكی خوێندەوە و وتی فەرمانبەرانی كارەبای سلێمانی بڕیاری گۆڕینی كارەبا بۆ كەرتی تایبەت ڕەت دەكەنەوە


كاوە كاكە حەمە چەند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "داواده‌كه‌ین بڕیاری وەزارەتی كارەبا بۆ بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا هەڵبوەشێندرێتەوە و موچەكانمان یەكسان بكرێتەوە لەگەڵ بەغداد".

نوێنەری كارمەندانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی داواش دەكەن، پارەی پاداشت و هاندانیان بۆ خەرج بكرێت لەگەڵ خەرجكردنی پارە بۆ كەلوپەلی خۆپارێزی.

كارمەندانی كارەبای سلێمانی داوایان لە سەرجەمە كارمەندانی هەمان كەرت لە هەرێمی كوردستان كرد، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ئەمان و دژی بڕیاری بەتایبەت كردنی كەرتی كارەبا بوەستنەوە.

هه‌واڵی گرنگ