وه‌زیری دارایی عێراق: 120%ی كۆی داهاتی نه‌وت بۆ مووچەی فەرمانبەرانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌زیری دارایی عێراق: 120%ی كۆی داهاتی نه‌وت بۆ مووچەی فەرمانبەرانە

وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند: لەماوەی 16 ساڵی به‌ر له‌ئێستا 20%ی داهاتی نه‌وت بۆ موچه‌ ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێستا  رێژه‌كه‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ 120%.

عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌ چاكسازیه‌ی ئاماده‌كراوه‌ له‌ناو بودجه‌ی 2021دا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت و پێویستیشه‌ له‌ناو په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی حكومه‌ت بكرێت، له‌ئێستادا ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه‌ به‌راورد به‌ پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ر، له‌و بڕوایه‌شدایه‌ نرخی نه‌وت به‌مزوانه‌ به‌رز نه‌بێته‌وه‌.

له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌، وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرایكردوه‌، له‌ ساڵی 2004دا، بڕی 20%ی داهاتی نه‌وت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌رۆیشت، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه‌ گه‌یشتۆ‌ته‌ 120%ی كۆی داهاتی نه‌وت.

 

هه‌واڵی گرنگ