ئێران..ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران..ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه‌

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت،لەماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 253 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند کە لە ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١٠٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ كۆڕۆنا تۆماركراوه‌ هه‌روه‌ها 253 کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان لەدەستداوە،بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەھۆی ئەو پەتایه‌ گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 30 ھەزار و 123 کەس.

تەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،رەوشی تەندروستی چوار ھەزار و 721 کەس ناجێگیرە و تا ئێستا، 423 ھەزار و 921 تووشبووش چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

سیما سادات لاری سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و 482 ھەزار و 263 پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ