لەلایەن گروپێكی حەشدی شەعبیەوە 12 هاوڵاتی مەدەنی كوژران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەلایەن گروپێكی حەشدی شەعبیەوە 12 هاوڵاتی مەدەنی كوژران


میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردوەوە لەلایەن گروپێكی سەربە هێزەكانی حشدی شەعبیەوە لە قەزای وەلید 12 هاوڵاتی مەدەنی دەستگیركراون و دواتر سەرجەمیان كوژراوە.


سەرچاوەیەك لە سەنتەری عێراقی بۆ تۆماركردنی بەڵگەنامەكانی تاوانی شەڕ ڕایگەیاندوە" گروپێكی سەربە هێزەكانی عەسائبی ئەهلی حەقی سەربە حەشدی شەعبی لە قەزای وەلیدی سەربە پارێزگای سەلاحەدین 12 هاوڵاتی مەدەنیان دەستگیركراوە و دواتر سەرجەمیان كوژراون."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو هاوڵاتیانە سەربە عەشیرەتی رەفیعات و جیسات بوون و لەناو كوژراوەكاندا منداڵیان تێدایە"

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاندوە" لە هەمان كاتیشدا ئەوگروپەی عەسائبی ئەهلی حەق دووكەسی دیكەیان ڕفاندوە و تائێستاش چارەنوسی ئەو دووكەسە نادیارە"

هه‌واڵی گرنگ