به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا بوه‌ته مه‌ترسیه‌كی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موان و بێ ره‌حمانه كه‌وته چنینه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئازیزان له‌گشت ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و چین و توێژێك.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی كردوه رایگه‌یاندوه، "له‌م قۆناغه‌دا ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا بوه‌ته مه‌ترسیه‌كی جدی و هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مومان، بێ ڕه‌حمانه كه‌وتۆته چنینه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئازیزانمان له‌گشت ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز و چین و توێژه‌كان بێ جیاوازی".
ته‌ندروستی راپه‌ڕین داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، قه‌ره‌باڵغی و تێكڕژان كه‌مبكه‌نه‌وه، پرسه بۆ كۆچكردوان دامه‌نێن و باسی له‌وه‌شكردوه، تكایه ڕۆژی گله‌یی نیه له‌خزم و دۆستان كه نه‌هات بۆ تازیهكهت یان بۆ ماڵه‌كه‌ت، سه‌ره‌خۆشی كردن هاوخه‌می ده‌ربڕین له‌رێگه‌ی تهلهفونهوهبێت به‌جێتره، به‌رده‌وامیش ده‌مامك ببه‌ستن و مه‌ودای نێوانتان مه‌ترێك زیاتر بێت، هیچ كاتێكیش مه‌ڵێن بڕوامان به‌كۆرۆنا نیه، چونكه رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بێته قوربانی.
جێی ئاماژه‌یه به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، 60 هه‌زار و 906 توشبو له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراون، 37 هه‌زار و 119 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 21 هه‌زار و 658 توشبوش تا ئێستا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، دو هه‌زار و 129 كه‌سیش گیانیان