وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بڕیار لە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، تا ئێستا كاتی دەستپێكردنەوەی دیاری نەكراوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پێویستی بە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە هەیە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان بۆ دیاریكردنی وادەیەكی گونجاو كە مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا كەمبووبێتەوە.
هەر لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بڕیار لە وادەی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن دەدرێت، چەند بژاردەیەكیش لە بەردەستدایە لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.