پسپۆڕێكی كه‌ش و هه‌وا واده‌ی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین ئاشكراده‌كات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پسپۆڕێكی كه‌ش و هه‌وا واده‌ی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین ئاشكراده‌كات

پسپۆڕێكی كەشوهەوا بێشبینی واده‌ی باران بارین له‌ عێراق و هه‌رێم ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،به‌ گوێره‌ی ئاماژه‌كان كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستان و باكوری عێراق ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 سادق عەتیە پسپۆڕی كەشوهەوا له‌ عێراق لە لێدوانێكدا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: پێشبنی دەكرێت شەپۆلێكی باران بارین لە كۆتایی ئەم مانگەدا باكوری عێراق بگرێتەوە و ئاستی پێشبینییەكەش بەرزە.

پسپۆڕه‌كه‌ی كەشوهەوا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پلەكانی گەرما له‌ ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینینن.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ محەمەد عەلی شارەزای كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە: لە هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو سەرەتای مانگی داهاتوو و ناوەڕاستەكەی كاریگەرییەكی باش و چاكی دەبێت.

بەپێی وادەی دیاریكراویش لە هەرێمی كوردستان رۆژی 5ی تشرینی دووەمی هەمو ساڵێك وادەی یەكەم بارانە كە بە پەڵە ناسراوە و ساڵانەش پاش و پێش دەكات لە وادەی خۆی.



هه‌واڵی گرنگ