شێوازەكانی وەستانی كۆرپە لەسكی دایكدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شێوازەكانی وەستانی كۆرپە لەسكی دایكدا

 

 

بەشێوازی گشتی (3) شێوازی كۆرپە هەن لەسكی دایكدا:

یەكەم: سەری كۆرپە بۆ خوارەوە : ئەمە باشترین شێوازە بۆ لەدایكبوون، نزیكەی لە (95%) كۆرپە لەسكی دایكدا لەم شێوە وەستانەدا دەبن لەكاتی دەستپێكردنی قۆناغەكانی لەدایكبوون، لەمجۆرەدا لەدایكبوونی كۆرپە كارێكی ئاسانە.

دووەم: سمتی كۆرپە بۆ خوارەوە : ئەمە لە (4%) شێوازی وەستانی كۆرپە بەم شێوەیە، پێیدەڵێن : كۆرپەكە سوارە، لەدایكبوونی سروشتی لەمجۆرە حاڵەتەدا نارەحەتەو زۆربەیان بەنەشتەرگەری قەیسەری لەدایك دەبن بەتایبەتی ئەگەر یەكەم سك بێت، بەڵام بەئەنجامدانی چەند وەرزشێكی گونجاو دەتوانرێت ئەم شێوازە بگۆرێت بۆ شێوازی یەكەم كەسەری كۆرپەكە بۆ خوارەوە بێت.

سێیەم: شێوازی ئاسۆیی، ئەم شێوازە تەنها لە (1%) شێوازەكانی وەستانی كۆرپە لەسكی دایكدا پێك دەهێنن، كە كۆرپەكە بەشێوەیەكی ئاسۆیی یان لار لەناو منداڵداندا دەوەستێت، لەدایكبوونی سروشتی ئەم شێوازە زۆر گرانە، بەڵام بەچەند میكانیزمێكی گونجاو دەتواندرێت لە تەمەنی (32) هەفتەیەوە بگۆرێت بۆ شێوازەكانی تر، بەزۆری ئەم حاڵەتە پێویستی بەنەشتەرگەرییە.

(د. هودا‌ محێددین موحەمەد – پسپۆری نەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون)

 

هه‌واڵی گرنگ