لە پڕ خانەیەك لە شوێنێكی بەدەندا ئەوروژێت و دەست دەكات بە زۆربوون و دروست كردنی چەندەها خانەی تر، بەبێ مەبەست و بەبێ ئەوەی پیویست بێت وە یا سوودێكی هەبێت و هەروەها بێ ئەوەی كۆتایی ئەم زیاد كردنەی دیار بێت.
پاش ماوەیەك كە بوو بە تۆپەڵێكی بچووك لە خانەی وروژاو، دەست دەكات بە پەل هاویشتن و كونكردن و سمینی دیوارەكانی دەورو پشتی و دەچێتە ناو ئەو ئەندامانە.
لەهەمان كاتدا كڵۆی بچووكی لێ هەڵدەوەرێ و بە ڕێگەی خوێن و شلەی لیمفی بەدەن بڵاودەبێتەوە بۆ شوێنی ترو جارێكی تر دەڕوێت و گەشە دەكات و دەبێتە هۆی پەكخستنی ئەو شوێنانە.
لەلایەكی ترەوە چۆن گیاكەڵە ئەئاڵێ لە ڕەگی ڕووەكی ترەوەو هەموو خواردەمەنی و هێزی ئەو ڕووەكە بۆ خۆی دەبات، بە هەمان شێوە شێرپەنجە هەموو هێزو توانای ئەو بەشەی لەش و نەخۆشەكە بە گشتی دەبات و بەرەو پەكخستنی دەبات و دەبێتە هۆی سیس بوون و هێز لێبڕین و پەككەوتن و لە ئەنجامدا مردن.
(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)