پێش ئەوەی پشكنینی خوێنی بۆبكەم نیشانەكانی چین كە لەماڵەوە هەستی پێبكەم ؟؟
نیشانەكانی بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. توڕەیە.
2. كەم دەخوات.
3. زوو زوو نەخۆش دەكەوێت.
4. بێ هێزە.
5. زوو هیلاك دەبێت.
6. زۆر ئارەق دەكاتەوە.
7. خۆڵ و كلێنس دەخوات.
8. گەشەی باش نییە.
ئەم نیشانانە لە منداڵدا واتای ئەوەیە كەوا ڕێژەی ئاسن لە لەشیدا كەمە.
(د. ئاوات واژەیی – پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان)