دەربارەی نەشتەرگەری لەوزەتێن، ئەمانە بزانن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەربارەی نەشتەرگەری لەوزەتێن، ئەمانە بزانن

 

 

پرسیار: ئایا نەشتەرگەری لەوزەتێن بەرگری لەش كەم دەكاتەوە ؟؟

وەڵام: لێكۆڵینەوەی زۆر كراوە لەسەر ئەو بابەتە، ڕای ئێستا ئەوەیە كە نەشتەرگەری لەوزەتێن لە دوای تەمەنی (3) ساڵیەوە، كارناكاتە سەر بەرگری لەشی نەخۆشەكە.

پرسیار : دەڵێن نەشتەرگەری لەوزەتێن دەبێتە هۆی دروست بوونی حەساسیەی قووڕگ ! ئایا ئەوە ڕاستە؟!!

وەڵام : ئەو قسەیە هیچ بنەمایەكی زانستی نیە، لەوزەتێن كە زۆر دووبارە تووشی هەوكردن بوو، باشترین چارەسەر بریتیە لە نەشتەرگەری، زۆر بە سوودە بۆ ئەوانەی كە پێویستیان پێی هەیە، نەخۆشیەكەیان بە هۆی لەوزەتێنەوەیەو هۆكاری تر لە پشت نەخۆشیەكەیانەوە نیە!

پرسیار : دەڵێن نەشتەرگەری لەوزەتێن بیكەی، دووبارە دەژیێتەوە ؟؟

وەڵام : ئەوەش شتێكی ڕاست نیە، دوای ئەوەی لەوزەتێن بە نەشتەرگەری لادەبردرێت، ناگەڕێتەوە.

پرسیار : نەشتەرگەری لەوزەتێن لە تەمەنی بچووكی باش نیە لەبەر بەنج ؟؟

وەڵام : نەشتەرگەری لەوزەتێن واباشەو واباوە لە دوای تەمەنی سێ ساڵیەوە ئەنجام دەدرێت و هێچ كێشەیەكی لەگەڵ تەمەندا نیە كە پەیوەندی بە بەنجەوە هەبێت.

(د. سەڵاح – پزیشكی نەشتەرگەر)

هه‌واڵی گرنگ