دەریا بە هەزارەها شتی سەرسوڕهێنەری تێدایە، یەك لەو شتانە جۆرە ماسییەكی بچووكی ڕەنگی خەتخەتی سپی و ڕەشە ناوی سەنیۆریتایە لە بنەماڵەی (Lapridie) یە بە پزیشكی دەریا دەناسرێت، زانا لیمبۆ لە هەشتاكانی سەدەی بیستدا دۆزیەوە.
ئەم ماسیە خۆراكی سەرەكی بریتیە لە بەكتریاو كەڕووەكان، ماسییە نەخۆشەكان دەچنە لای هێلانەكەی كە زیاتر لەژێر بەردێكە لەدەریاداو ئەویش بەبێ ترس هەڵدەستێ بە پشكنینی چەستەو ناو دەمی ماسیەیە نەخۆشەكەو لەهەر شوێنێكی جەستەی یان پەڕەكانی گوێی یان ناو دەم بەینی دانەكانی هەر بەكتریا یان كەڕوو مشەخۆرێك ببینێ یەكسەر دەیخوات و بەمەش ئەو سەرچاوانەی نەخۆشی لەسەر چەستەو ناو دەمی ماسێكان نامێنێ و سەنیۆریتای پزیشكیش كرێی خۆی وەردەگرێ بەدەست كەوتنی خۆراكی ڕۆژانەی.
زانا لیمبۆ دەڵێ: پاش ئەوەی زۆر دیقەتی ئەم پزیشكەماندا بۆمان ڕوون بوویەوە كەوا ڕێزێكی تایبەتی هەیە لەناو ماسییەكانداو هیچ ماسییەكی تر پەلاماری نادات و نایخوات با ماسی خۆرو دڕندەش بێت، هەروەها ئەگەر ماسییەكان هاتن بۆ پشكنین بۆلای دەبێ ڕیز بگرن و لەكاتی پشكنیندا چوڵە لەخۆیان دەبڕن، وەئەگەر قەرەباڵغی دروست بكەن ئەوا پزیشك سەنیۆریتا توڕە دەبێ و چارەسەری كەس ناكات و دەچێتەوە ناو كونەكەی خۆی لە ژێر بەردەكەدا تاوەكو ماسییەكان خۆیان ڕێك دەخەن و سەرە دەگرن ؟!
ماسی سەنیۆریتا دەمی بەشێوەیەكە كە دەچێتە هەموو قوژبنێكی ناو دەم و بەینی پەڕەكانی گوێ و پولەكەی سەر ماسییەكان، ئەم ماسیە واتە سەنیۆریتا هەم پزیشك و هەم تیماركەرو پاكەرەوەشە !
دەریا پڕیەتی لە شتی سەرسوڕهێنەر كەوا تاكو ئێستا مرۆڤ پەی بە (70%) نهێنییەكانی نەبردووە، كەواتە ئاژەڵ و پەلەوەرو گیانداران وەك ئێمەی مرۆڤ كۆمەڵگەو گەلن.