توركیا ماوەی زیندانی دوو سیاسەتمەداری كوردی درێژكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

توركیا ماوەی زیندانی دوو سیاسەتمەداری كوردی درێژكردەوە

 

 

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی كۆبانێ دا لێكۆڵینەوە لەبارەی (فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش) هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە دەكرا، داگای توركیاش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەكە لە زینداندا بمێننەوە.

لە (20) ی تشرینی یەكەمی (2019) دا لەبارەی (فیگەن یوكسەكداغ و سەڵاحەددین دەمیرتاش) هاوسەرۆكانی پێشووی هەدەپە بە بیانووی چاڵاكیەكانیان بۆ كۆبانێ دەست بە لێپرسینەوە كرابوو.

لێكۆلینەوەكان گوایە دوێنی كۆتاییان هات و ڕادەستی پارێزەران كران، داواكاری كۆماری ئەنقەرەش داوای كرد بڕیاری بەردەوامی زیندانیكردنی‌ درێژ بكرێتەوە، دادگای دووەمی سزای سولحی ئەنقەرەش لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەكە لە زینداندا بمێننەوە.

لەسەر هەمان دۆسیەی داواكاری كۆماری ئەنقەرەدا، (22) سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیركرابوون.

هه‌واڵی گرنگ