ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە ئەمرۆ چەند وەزارەت و دەستەیەك مووچەیان پێدەدرێت.

لەخشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتوە ئەمرۆ یەکشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرجەم دەستە سەربەخۆکان دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرەرای هەبوونی چەندین سەرچاوەی داهات وەك نەوت و خالە سنوریەكان و داهاتی ناوەخۆ بەڵام حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات و چاوی لەدەستی بەغدایەو هاوڵاتیانی هەرێمیش بەردەوام گلەیی لەنەبوونی خزمەتگوزاری و بێ مووچەیی و بێ كاری  دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ