سبەی دوو شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی دوو شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە سبەی دوو شەممە چەند وەزارەتێك و هەر سێ سەرۆكایەتیەكە مووچەیان پێدەدرێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم سبەی دووشەممە موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و هەروەها سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران مووچەیان پێدەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرەرای هەبوونی چەندین سەرچاوەی داهات وەك نەوت و خالە سنوریەكان و داهاتی ناوەخۆ بەڵام حكومەتی هەرێم ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات و چاوی لەدەستی بەغدایەو هاوڵاتیانی هەرێمیش بەردەوام گلەیی لەنەبوونی خزمەتگوزاری و بێ مووچەیی و بێ كاری  دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ