كازمی گەیشتە سەڵاحەددین و كۆبوونەوەی ئەمنی سازكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی گەیشتە سەڵاحەددین و كۆبوونەوەی ئەمنی سازكرد

 

 

دوای رووداوەكانی پارێزگای سەڵاحەددین كە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی چەند كەسێكی مەدەنیان دەستگیركردو دواتریش گولەبارانیان كردن، سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە شارەكە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری هەریەكە لە وەزیرانی بەرگری و ناوخۆو سەرۆكی دەستەی گەیشتۆتە پارێزگای سەڵاحەددین و راستەوخۆ كۆبوونەوەیەكی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە ڕێكخستووە.

ئامانج لەسەردانەكەی كازمی بۆ پارێزگای سەڵاحەددین و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورەبەرپرسانی شارەكە دوای رووداوەكەی دوێنێ‌ دێت، كە گروپێك چەكداری حەشدی شەعبی ژمارەیەك هاوڵاتی شارەكەیان كوشتبوو.

كازمی لەلێدوانێكیدا رایگەیاندووە، ئەستەمە جارێكی تر ڕێگە بدرێت جەنگی تایەفەگەری لەنێو خۆی عێراق سەرهەڵبداتەوە.

هه‌واڵی گرنگ