روداوێكی دەگمەن لە پاركی سامی عەبدولرەحمان روودەدات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

روداوێكی دەگمەن لە پاركی سامی عەبدولرەحمان روودەدات

كوردیو
 
لە پاركی سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر رووداوێكی دەگمەن روودەدات و بەهۆیەوە ئافرەتێك گیان لەدەستدەدات.
 
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند،"لە رووداوێكی دەگمەندا، ئێوارەی دوێنێ  لە پارکی سامی عەبدولرەحمان ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی کە سەردانیکەران بەکرێی دەگرن بۆ گەڕان لەناو پارک،خۆی کێشا بەئافرەتێکدا،وە لەئەنجامی روداوەکە بەداخەوە ئافرەتەکە گیانی لەدەستدا".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیوە منالێکی 12 ساڵ بووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

هه‌واڵی گرنگ