ئاگاداریەك بۆ گشت دانیشتوانی شاری كۆیە و ناحیەی تەق تەق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگاداریەك بۆ گشت دانیشتوانی شاری كۆیە و ناحیەی تەق تەق

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە ئاگاداریەكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك رێگای (کۆیە ـ تەق تەق) دادەخرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە رایگەیاندووە:"ئاگاداری گشت شوفێرە بەڕێزەکان دەکەینەوە کەوا ڕێگای (کۆیە ـ تەق تەق) بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دادەخرێت لە ڕێکەوتی (٢٠٢٠/١٠/١٨) چونکە ڕێگاکە لە ژێر چاککردنەوە و قیرتاوکردن دایە."

لە ئاگاداریەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە:" هیوادارین برا شوفێرەکانمان هاوکارمان بن و ئەم ڕێگایە بە کار نەهێنن تاوەکو دوای چاکبوونەوەو تەواو کردنی وە رێگای دەشتی کۆیە ـ ناحیەی ئاشتی بەکاربێنن ."

 

 

هه‌واڵی گرنگ