سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار: بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان قابیلی قبوڵ نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار: بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان قابیلی قبوڵ نییە

كوردیو
 
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەبارەی سوتاندنی ئاڵای گوردستان و بێرێزیكردن بەرامبەری، راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت:بێڕێزی بە ئاڵای كوردستان، که‌ خاوەن رەمزیه‌ت و پێگەی مێژووییه‌، قابیلی قبوڵ نییە.
   
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردووەتەوە،" له‌ كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ چڕ ئه‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایش و ئابووری وڵات، بینیمان له‌لایه‌ن گروپێكی له ‌یاساده‌رچوو و به‌ده‌ر له‌رێكاری ئاشتیخوازانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی شکۆی ده‌وڵه‌ت، هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا".
 
ئاماژەی بەوەشداوە،"هاریكاری و یه‌كڕیزی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیکە سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌ ئه‌و قوربانیانه‌ تێكه‌ڵ به‌شتی لاوه‌كی و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێری بكرێن كه‌ ئه‌وانه‌ به‌ سوتاندنی ئاڵای كوردستان گوزارشتیان لێكرد، ئه‌و ئاڵایه‌ی پێگه ‌و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تی مێژوویی لای عێراقییه‌كان هه‌یه‌ و به‌شێكه‌ له‌ پێكهاته‌ی ده‌ستووری عێراق".
 
روونیشكراوەتەوە،"ئێمه‌ له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له‌ پشتیوانیكردنی ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌، ئه‌و كرده‌وه‌ ئاژاوه‌گێریه‌ ئیدانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه‌ و ئارامی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه"‌. 
 
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا هاتووە،" لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌و په‌لاماردانه‌ بكرێ و سزای ئه‌نجامده‌رانی بدرێت، به‌تایبه‌تی كه‌ حه‌شدی شه‌عبی بێ به‌ریبوونی خۆی له‌ سوتاندنه‌كە راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ بێ په‌روا ویستیان یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك بده‌ن، هاوکات هه‌موو لێدوانێکیش ره‌ت ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌زگا فەرمییەکان و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌که‌دار بکات".
 
 
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ