كەركوك... سێ هاوڵاتی كورد كوژران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەركوك... سێ هاوڵاتی كورد كوژران

شەوی ڕابردوو لە گوندێكی سنووری پارێزگای كەركوك سێ هاوڵاتی كوژران كە بەدوای ئاژەڵە ونبوەكانیاندا دەگەڕان و تا ئێستا زانیاری وورد لەسەر ڕوداوەكە ئاشكرا نەكراوە.

پەیامنێری كوردیو لە كەركوكەوە پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو سێ هاووڵاتی كورد كە دانیشتووی گوندی شەوگێڕن لە سنوری پارێزگای كەركوك كوژران كە دوو برا و ئامۆزایەك بوون.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو سێ هاوڵاتیە بەهۆی ونبوونی ئاژڵەوە ڕوویان كردوەتە گوندی (توڵكی) ناوچەی شێخ بزێنی سەر بە ناحییەی شوان، بەڵام هەرسێكیان كوژراون وتا ئێستا هیچ زانیاریەكی فەرمی لە سەر چۆنێتی كوشتنیان ئاشكرا نەكراوە.

هه‌واڵی گرنگ