لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە روونكردنەوە دەدرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە روونكردنەوە دەدرێت

كوردیو

لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت: نرخی دینار بەرامبەر دۆلار نەگۆڕاوە و جێگیرە.

ئەمرۆ یەكشەممە 18-10-2020 لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردووەتەوە،"ئەو لێدوانانەی تایبەت بە داشکاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بڵاوکراوەتەوە تەنها  گوزارشت لە دیدی ئەو کەسە دەکات کە لێدوانەکەی داوە و بە هیچ شێوەیەک لێدوانی فەرمی بانکی ناوەندیی نییە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەم هەواڵە چەندین هەواڵی نادروستی دیكەی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە لەلایەن مانگرتووانەوە بڵاوکراوەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخ بەشێوەیەکی کاتی هەبووە، نرخی بانک جێگیرە و هیچ نەگۆڕاوە، سیاسەتی نەختینەیی بانک ڕوون و ئاشکرایە".

لەبارەی یەدەگی دراوی بیانیشەوە ئەوەی خستووەتەڕوو،" دراوی یەدەگی بیانی زۆر باشە، و بەپێی هەموو ئاماژە نێودەوڵەتییەکان  دەتوانێت ئەم قەیرانەی ئێستای وڵات تێپەڕێنێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە  بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهای دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرزبوویەوە، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی  گەیشتە سەروو 127 هەزار دیناری عێراقی.

 

 

هه‌واڵی گرنگ