بەڕێوبەرایەتیەكی پەروەردە پێویستی بە وانەبێژ هەیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوبەرایەتیەكی پەروەردە پێویستی بە وانەبێژ هەیە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە پێویستی بە وانەبێژە بۆ پەروەردەی تایبەت و داوا لە خوازیاران دەكات بە پێی مەرجەكان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەدەی هەڵەبجەی شەهید پێویستی بە وانەبێژ هەیە بۆ مامۆستای پەروەردەی تایبەت بەم مەرجانەی خوارەوە:

پێویستە دەرچووی ئەم دووبەشەی خوارەوە بێت .
١- بەشی پەروەردەی تایبەت
٢- كۆلێژی ئاداب /كۆمەڵناسی
هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە دەتوانێت ڕۆژی یەك شەممە و دووشەممە ١٨و ١٩ -١٠-٢٠٢٠ سەردانی بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی بكەن لە ناو بینای قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم .
ڕۆژی سێ شەممە و چوارشەممە ٢٠و ۲۱-١٠-٢٠٢٠ فۆرمەكان بگەڕێننەوە بۆ هەمان ناونیشانی سەرەوە .
تێبینی:-بەهیچ شێوەیەك ڕێنمایكاری پەروەردەیی و توێژەری دەروونی ناكرێن بە وانەبێژ ، لەبەر ئەوە ناونیشانیان فەرمانبەرە و ناتوانن كاری مامۆستایی بكەن.

هه‌واڵی گرنگ